سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە

15-11-2022
گۆڤەند مستەفا
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و سەرۆککۆمار دەیەوێت لە نزیکەوە رای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەربگرێت.
 
بەهرۆز فەرەیدوون، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، کاژێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 15-11-2022، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە.
 
سەرۆککۆماری عێراق لەکاتی گەیشتنی بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی ئەو خشتە و پلانەی هەیبووە بە نیازبووە پێشتر بێتە هەولێر و سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام ئەو گەشتە یەک لە دوای یەکانەی لەماوەی رابردوو هاتووەتە پێشی، سەردانەکەی بۆ هەولێر دواکەوتووە.
 
ئاماژەی بەوەش دا، نیازی ئەوەی هەیە سەردانی هەموو شارەکانی عێراق بکات، خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی کە هاتووەتە پەرلەمانی کوردستان.
 
بڕیارە رۆژی چوارشەممە، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی کەمپی شاریا بکات و دواتر لە شاری دهۆک بەشداریی ئەو پانێل و کۆنفرانسانە دەکات کە لەو پارێزگایە بەڕێوەدەچن.
 
بڕیارە لە رۆژانی 15 تاوەکو 17ـی ئەم مانگە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەبچێت و هەر یەکە لە سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدارن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 15-11-2022، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق یەکەم سەردانی خۆی دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سەلام بۆ هەولێر کرد و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێکرد.
 
لە تویتێکدا لەبارەی پێشوازیی لە لەتیف رەشید و کۆبوونەوەیان، نێچیرڤان بارزانی گوتی، "خۆشحاڵبووم بە پێشوازیی لە د. لەتیف رەشید لە یەکەم سەردانی بۆ هەولێر وەکو سەرۆککۆماری عێراق."
 
دواتر سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد. بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکومەت دووپات کردەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.