شوانێک لە باکووری کوردستان دەڵێت فیلێکی بینیوە و بەرپرسانی ناوچەکەش رەتیدەکەنەوە

15-11-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستاندا وێنەی فیلێک بڵاوکراوەتەوە کە شوانێک دەڵێت بە چاوی خۆی بینیویەتی، ئەمە حکومەتیشی هێنایە سەر هێڵ.

رۆژی سێشەممە، 14-11-2023، لە گوندێکی سەر بە ناوەندی پارێزگای ئەردەخان کە بە گوندی گۆلابەردی ناسراوە، فیلەکە بینراوە و شوانێک وێنەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لەناکاو رووبەڕووی فیل بووەتەوە". وێنەکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و هاونیشتمانیان قسەیان لەسەر کرد.
 
چەند تیمێکی فەرماندەیی جەندرمە نێردرانە ناوچەکە و گەڕان بەدوای فیلەکە دەستیپێکرد. ئێوارە کاتێک تاریکی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشا، تیمەکان رووناکیی تایبەتیان بەکارهێنا و تاوەکو درەنگی شەو بەردەوام بوون لە گەڕان، بەڵام گەڕانەکە هیچ ئەنجامێکی نەبوو و هیچ فیلێکیش نەدۆزرایەوە. 
 
خەیرەدین چیچەک، پارێزگاری ئەردەخان گوتی، بینینی فیل لەو ناوچەیەی ئەردەخان دوورە لە راستییەوە و ئەمە شتێکی بێبنەما و دروستکراوە.
 
ئەوەی بووەتە پرسیار ئەوەیە کە شوانەکە وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئێستاش دەڵێت، دڵنیایە لەوەی بە چاوەکانی خۆی فیلی بینیوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە