لە فێستیڤاڵێکدا لە هەولێر مریشک و کەڵەشێرێک بە شاجوانی ساڵ هەڵبژێردران

15-12-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
مریشک و کەڵەشێرێک بە شاجوانی ساڵ هەڵبژێردران
مریشک و کەڵەشێرێک بە شاجوانی ساڵ هەڵبژێردران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە فێستیڤاڵی ساڵانەی کەڵەشێر و مریشکی رەسەنی کوردی لە هەولێر، لە نێو 50 مریشک و کەڵە شێری هەڵبژێردراو شاجوانی ساڵیان دیاری کرد.
 
کەسانێک کە سەری رەشیان لە بەخێو کردنی مریشک سپی کردووە لیژنەن بۆ دیاری کردنی تایبەتمەندی مریشک و کەڵە شێرەکان.
 
سرود بەکر، رێکخەری فێستیڤاڵەکەیە و دەڵێت، "خۆشبەختانە ئێمە توانیمان ئەو مریشکانە وەکو براندێکی کوردی بناسێنین، جیای بکەینەوە لە جۆرەکانی دیکە لە هەرشوێنێک کە هەبن." 
 
لە فێستیڤاڵەکەدا چەند پێوەرێک بۆ هەڵبژاردنی شاجوانەکان دیاری کرابوون، لەوانە تەمەن، باڵا و کێش و چەند تایبەتمەندییەکی دیکە، تەواوییان نووسرانەوە و لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵواسران. 
 
ئەو مریشک و کەڵەشێرانەی لە فێستیڤاڵەکە بەشدارییان کردووە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوورو کوردستان هێندراون.
 
نزرار هەریری، ئەندامی لیژنەی هەڵبژاردنی شاجوانی کەڵەشێر و مریشک گوتی، "ئەو کەسەی مریشکی بە شاجوان دەردەچێت، خەڵک زیاتر رووی لێدەکات، لەبەر ئەوەی مریشکەکانی ستانداردن و دیارە مریشک و کەڵەشێری جوانی هەبووە بۆیە ئەو بێچووەی بەرهەمهێناوە." 
 
مریشکی کوردی چوار رەنگی هەیە، باوترینیان شینەی سەربەکڵاو قاچ بە پەڕن، باڵایان 60 بۆ 80 سانتیمەترە.
 
مریشکەکەی ساڵح دڵشاد بە کۆنمرەی 79 و کەڵەشێری عەبدولرەحمان خۆشناو بە کۆنمرەی 75.5 بە شاجوانی ئەم ساڵ هەڵبژێردران. 
 
ساڵح دڵشاد، لەبارەی مریشکەکەیەوە دەڵێت، "تایبەتمەندییەکانی لە کڵاوی لە پۆپنەکەی و گەردن و بەرزی باڵای و شاپەڕەکەی رەنگەکەی خۆی دەبینێتەوە."
 
عەبدولرەحمان خۆشناو باسی کەڵەشێرەکەی دەکات کە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، "دایکی ئەوە شینە وەکو ئەمەیە بەڵام باوکی سپییە و، ئەمانە شاجوانی ئەمساڵن." 
 
هەشت ساڵە فێستیڤاڵی هەڵبژاردنی جوانترین مریشک و کەڵەشێر لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، ئامانج لێی ناسینی زیاتری مریشکی رەسەنی کوردیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە