وەزیری دارایی: بەشێکی زۆری کێشەکانی مووچە چارەسەر بووە

16-02-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو رێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب رایگەیاندووە، "لەسەر بنەمای ئەو رێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بووە، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت کار لەسەر سەرپێخستنەوەی  پڕۆژەکان بکات و شایستەی داراییان بۆ دابین بکات."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر چەند داواکارییەکی لەسەر کێشە و شایستەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان خستووەتەڕوو کە پڕۆژەی جیاوازیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
 
وەزیری دارایی رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی راسپاردووە کە کارئاسانی تەواو بۆ راییکردنی کاری ئەو کۆمپانیایانە بکەن و بەپێی توانا کار لەسەر خەرجکردنی شایستەکانیان بکەن بە چەند قۆناخێک.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، کۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، خۆشحاڵی خۆی بە رێکكەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر مووچە دەربڕی و گوتوویەتی، "کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆڵی ئەرێنی دەبینێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".