وەزارەتی پەروەردە: لە رەمەزاندا کاتی وانەکان کەم دەکرێنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ مانگی رەمەزان هەموو وانەیەک پێنج خولەک لە کاتی خۆی کەم دەکرێتەوە.
 
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیارەکە بەهۆی مانگی رەمەزانەوە دەرکراوە، لە یەکەم رۆژەوە جێبەجێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی رەمەزان".
 
نووسراوەکە ژمارە 4314 و رێککەوتی ئەمڕۆ 16ـی شوباتی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، زاخۆ، راپەڕین و خوێندنی کەرکووک کراوە.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە: "تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز، سەبارەت بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە خوێندنی حکومی و ناحکومی (جگە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) کاتی بەشەوانە کەمبکرێتەوە بۆ 35 خولەک".
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سێشەممە چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان، مانگ بینرا ئەوە چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی ئەو مانگە و نەبیرا پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی پێشمەرگە. وێنە: ئەرشیڤ

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، هاوکاریی هاوپەیمانان و ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق بەردەوام دەبێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەرەوپێشچوونی باش بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە