رووداو دیجیتاڵ
لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک بۆ رێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە کار و هەنگاوەکانی ئەو لیژنە تایبەتمەندانەدا کرا کە لە ماوەکانی رابردوودا کاریان لەسەر پرۆسەکە و دیاریکردنی دەسەڵاتە جیاجیاکانی هەردوو فەرماندەییی دەڤەری یەک و دەڤەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پاش تاوتوێکردنی کاری لیژنەکان و پەسەندکردنی بڕیارەکانیان، وێڕای کۆتاییهێنان بە ئەرکی لیژنەکان، بڕیار درا کار بۆ سەرخستنی پرۆسەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و هەروەها ئەو قۆناخانەی لە پرۆسەکەدا ماون، بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ