محەممەد بن زاید بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ دۆستایەتی و هاوسۆزیتان

16-05-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای یاوەری گەیشتنە ئەبوزەبی-ی پایتەختی ئیمارات بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خەلیفە بن زاید، سەرۆکی کۆچکردووی ئەو وڵاتە و سەرەخۆشییان لە محەممەد بن زاید کرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خه‌ليفه‌ بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيمارات گه‌يشته‌ ئه‌بوزه‌بى و له‌لايه‌ن ‏محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات پێشوازیی لێ كرا.‏

شاندى ياوه‌رى نێچیرڤان بارزانى له‌ هەریەکە لە قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان؛ مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.‏

وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆي و گه‌لى كوردستانى به‌ محەممەد بن زايد ئال نه‌هيان و بنەماڵەی ئال نه‌هيان و ‏حكومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند، هاوخه‌مى و هاوسۆزیی له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد ‏بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت."

لاى خۆيه‌وه‌ محەممەد بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات "سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏به‌شدارى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌ پرسه‌كه‌ياندا ‏ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كرده‌وه‌."

هەروەها بەبۆنەی هەڵبژاردنی محەممەد بن زاید وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای یاوەری هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.