مەسرور بارزانی: پارتی بەردەوامە لە پێشەنگایەتی خەڵکی کوردستان لەپێناو گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی

16-08-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ   
 
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی 16ـی ئابدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پارتی حیزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان و بەهێز راگرتنی ئیرادەی كوردستانییانە." 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-08-2023، 77مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانییە. مەسرور بارزانی دەڵێت، "پارتی حیزبی دایک و شۆڕشە مەزنەکان و دەستکەوتە گەورەکانە، خاوەنی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری و سەرۆکێکی پێشمەرگەیە." 
 
وەک مەسرور بارزانی دەڵێت، "پارتی تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە لە پێشەنگایەتی و پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لەپێناو پاراستنی قەوارەی نیشتمانی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێشخستن و گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی و بووژاندنەوەی کوردستان." 
 
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، "بە رێز و پێزانین و وەفادارییەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی و رێبەری مێژوویی و باوکی روحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی و سەرکردەی شەهید ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان دەکەینەوە." 
 
پارتی، وەک مەسرور بارزانی دەڵێت، "هەرگیز حیزبی ناوچەیەک و دەڤەرێکی دیاریكراوی کوردستان نەبووە بە تەنیا، بەڵکو لە ساتی دامەزراندنییەوە، هەموو سنوورێکی ناوچەیی تێپەڕاندووە و بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی کوردستانی و داکۆکیکاری بەهێزی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیی و پارێزەری بەیەكەوەژیانی کوردستانە." 
 
پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی شازدەی ئابدا   
 
لە (77)مین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردە و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی کوردستان و سەرجەم کوردستانییانی نیشتمانپەروەر دەکەم. 
 
شازدەی ئاب، تەنیا دامەزراندنی پارتێکی دێرین و پێشەنگی کوردستان نییە بە ڕابەرایەتیی باوکی ڕوحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانیی نەمر، بەڵکوو لە هەمانکاتدا یادکردنەوەی قوتابخانەیەکی مەزن و پڕشکۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری و خۆنەچەماندن و بەرگریکردنە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتە جیاوازەکانییەوە كە تا ئێستاش بەردەوامە لە خەبات و قوربانیدان و تێکۆشان و هەمیشە لە سەنگەری هەرە پێشەوەی بەرگریكردنە لە قەوارە و خاك و مافەکانی گەلی كوردستان.
 
پارتی، حزبی دایک و شۆڕشە مەزنەکان و دەستکەوتە گەورەکانە، خاوەنی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری و سەرۆکێکی پێشمەرگەیە، کە ژیان و تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و سەرفرازیی گەل و نیشتمان و شکۆی کوردستان تەرخان کردووە.  
 
پارتی هەرگیز حزبی ناوچەیەک و دەڤەرێکی دیاریكراوی کوردستان نەبووە بە تەنیا، بەڵکوو لە ساتی دامەزراندنییەوە، هەموو سنوورێکی ناوچەیی تێپەڕاندووە و بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی کوردستانی و داکۆکیکاری بەهێزی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیی و پارێزەری بەیەكەوەژیانی کوردستانە.
 
پارتی، حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان و بەهێز ڕاگرتنی ئیرادەی كوردستانییانە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە پێشەنگایەتی و پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لەپێناو پاراستنی قەوارەی نیشتمانی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێشخستن و گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی و بووژاندنەوەی کوردستان. 
 
لەم یادە شکۆدارەدا، بە ڕێز و پێزانین و وەفادارییەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی و ڕێبەری مێژوویی و باوکی ڕوحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی و سەرکردەی شەهید ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەکەینەوە.
 
شازدەی ئاب لە هەموو کوردستانییان پیرۆز بێت.
 
مەسرور بارزانی 
 
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 
2023/8/16 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە