رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دەکات و دەڵێت، "جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەینەوە".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا، "پیرۆزبایی گەرم" لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و ئەندامان و جەماوەری ئەو حیزبە دەکات: "هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم".
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێز كاك مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆكی پارتی، سەركردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەینەوە، لەپێناو كاركردنی پێكەوەیی و راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان و بەهێزتركردنی قەوارەكەمان و باشتركردنی ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ