تەم چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ "ئاستی بینین بۆ سێ مەتر کەمدەبێتەوە"

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای شەپۆلێکی بارانبارین، کەشناسان پێشبینی دەکەن ئەمشەو کەشوهەوا بە گشتی سەقامگیر بێت، بەڵام تەمێکی چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئاستی بینین بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەش بەگشتی بۆ ئەمشەو سەقامگیر دەبێت، لەگەل ئەگەری دروست بوونی تەم لەکاتەکانی درەنگی شەو تاوەکو کاتەکانی بەیانی بەتایبەتی لەهەندێ ناوچەی دەشتایی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر.
 
 محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو و سبەی شەو تەمێکی چڕ ناوچەکانی هەڵەبجە، بەشێکی گەرمیان، رێگەی هەولێر-کەرکووک و رێگەی مووسڵ دەگرێتەوە. لە هەندێک لەو ناوچانەدا ئاستی بینین بۆ سێ مەتر کەمدەبێتەوە، بەڵام بۆ سبەی پێشبینی دەکرێت کەشوهەوا بە گشتی سەقامگیر بێت".
 
هاوکات، بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە (لە کاژێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 9:00ی ئەمشەو)، کە تێیدا پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە:
 
بڕی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بەم شێوەیە بووە:
 
سلێمانی: 7.6 ملم
دەربەندیخان: 6.2 ملم
حاجی ئۆمەران: 4.8 ملم
هەڵەبجە: 2 ملم
چەمچەماڵ: 1.6 ملم
مەیدان: 0.6 ملم
کەلار: 0.4 ملم
بازیان: 0.4 ملم
هەڵشۆ: 0.2 ملم

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: پەیوەندیی ناوازەمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان بووە

فایەق زێدان بۆ رووداو: "پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ناوازەیە و لە روانگە و دیدەکانماندا بۆ پرسە نیشتمانی، دادوەری و یاسایییەکان هاوڕاین. ئەم پەیوەندییە ئەرێنییەش هاوکار بووە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو پرسانە."