رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای پشدەر رایگەیاند، بەهۆی بەفربارین لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی کێلێ وەستابوو، بەڵام ئێستا ئاسایی بووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە، 24ی کانوونی یەکەمی 2025، ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگ لە دیوی ئێرانی دەروازەی کێلێ دروست بووبوو، بۆیە بەیانیی ئەمڕۆ هاتووچۆی گەشتیاران وەستابوو."
قایمقامی قەزای پشدەر گوتی: "لەم دیوە نزیکەی 10 بۆ 15 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام لە دیوی رۆژهەڵات زیاتر بوو، نزیکەی 20 بۆ 25 سانتیمەتر بەفر باریبوو."
بە گوتەی ئەبوبەکر بایز، لە دیوی ئێران رێگەکە لە بەفر پاکنەکرابووەوە. هەروەها گوتیشی: "هاتووچۆی بازرگانی ئاسایی بوو، بەڵام ئێستا هاتووچۆی گەشتیارانیش ئاسایی بووەتەوە و دەتوانن گەشتەکانیان بکەن، چونکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو حاڵەتە بۆ سبەی دووبارە نابێتەوە."
دەروازەی کێلێ دەکەوێتە سنووری قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ