بوومەلەرزەزانیی عێراق: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.4 پلەی رێختەر لە دهۆک روویدا

16-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان روویداوە و هیچ زیانێکی نەبووە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 16-11-2023، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 2:31ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزیەک بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری نێوان عێراق و تورکیا و بە دووری 20 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک تۆمارکرا."
 
عامر جابری گوتی، " بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێمە، ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە"؛ داواشی لە هاووڵاتییان کرد لەکاتی روودانی بوومەلەرزە لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە و هەوڵبدەن لەو شوێنانە بمێننەوە کە بەتایبەت بنمیچی کۆنکرێتیان نییە."
 
بەپێی راپۆرتێکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق کە رۆژی 3-10-2023 بڵاوکرایەوە، لە مانگی ئەیلوولدا 48 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون و گوڕەکانیان لەنێوان 1 بۆ 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر بووە؛ قووڵاییشیان لەنێوان 6 بۆ 29 کیلۆمەتر بووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، مانگی ئەیلوول بە 15 بوومەلەرزە، پارێزگای سلێمانی زۆرترین چالاکیی بوومەلەرزەی تێدا بووە؛ دوای ئەو بە حەوت بوومەلەرزە پارێزگای هەولێر هاتووە؛ شەش بوومەلەرزەش لە پارێزگای واست و چوار بوومەلەرزەش لە پارێزگای نەینەوا روویانداوە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە