رووداو دیجیتاڵ
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ئيرفان سديق، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له ديدارێكدا وێڕاى ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
"هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ بره‌ودان به ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه پێشبينى و بۆچوونيان ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵى له عێراق خسته‌ڕوو"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بووە، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ