رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، لە حەوت پارێزگای باکووری کوردستان باران دەبارێت. پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە بەرزەکاندا ببێتە شڵێوە (بەفر و باران پێکەوە ببارێن).
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025، کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، لە دەوروبەری پارێزگاکانی رووها، بەدلیس، مووش، سێرت، شرنەخ، جۆلەمێرگ و وان باران دەبارێت. هەروەها لە هەندێک ناوچە بەرزەکانی ئەو پارێزگایانە بەفر و باران پێکەوە دەبارێن.
کەشناسیی تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە بۆ ئەگەری روودانی لافاو و کێشەکانی هاتووچۆ رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ