رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکەکەیەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16ـی کانوونی یەکەمی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خاتوو ڤيان سلێمان، سكرتێرى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان و ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى خۆشكيان، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه خاتوو ڤيان سلێمان، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا دووپات كرده‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ