نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی و محەممەد ئیسماعیل دەکات

17-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنەکەسە کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هەسەدە تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەخت لە "پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و تووندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیی سووریادا کرایەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر "گرنگيى گفتوگۆ وه‌ک تاکە رێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 

 
لاى خۆيه‌وه‌ شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگه‌گرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزييه‌كان، دووپات كرده‌وه‌. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارەی دیناری عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری

وەزارەتی دارایی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سبەی چوارشەممە، 4ی ئاداری 2026، بڕی 120ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق