سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کۆنسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات دەکات

17-06-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کۆنسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات؛ بارەگای بارزانی دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، رۆژی سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کاروباری کۆنسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردایەتیی ئیمارات راگەیاند لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناخە جیاجیاکاندا.
 
ئەوەش هاتووە کە بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.