کوردستان
بەپێی وەزارەتی پەروەردە 122 هەزار و 15 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کردووە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئێوارەی رۆژی هەینی رادەگەیێنرێت.
چوارشەممە، 17-07-2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی تەواوبوو، رۆژی هەینی 19ـی تەممووزی 2024، کاژێر 08:00ـی ئێوارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان رادەگەیێنین."
تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە، 23ـی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە دەستیانپێکرد و تاوەکو رۆژی چوارشەممە 17ـی تەممووز بەردەوام بوو.
بەپێی وەزارەتی پەروەردە 122 هەزار و 15 قوتابی بەشدارییان کردووە و بەسەر دوو هەزار و 115 هۆڵدا دابەشکرا بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ