رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە گوندێکی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماڵێک سووتا و جگە لە زیانی دارایی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
رۆژی پێنجشەممە، 17-8-2023، رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لەبارەی رووداوی سووتانەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی ناو مێرگان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر؛ دوای ئاگادارکردنەوە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری لە زیادبوونی بکەن و قەبارەی زیانەکان کەمتر بکەنەوە."
رەوەند مەغدید گوتی، "بەپێی راپۆرتی تیمی ئاماژەپێکراو، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە. جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوایکرد، لە کاتی بوونی رووداوی لەناکاو بەم ژمارانە پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بکەن:
- 115 بە تەنها لێ بدە، بۆ هێڵەکانی کۆرەک بە خۆراییە
- 07502401171
- 07507966355
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ