رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە گوندێکی سەر بە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، کەسێک کوڕە خەزوورێکی خۆی کوشت، سێ کەسی دیکەشی بریندارکرد، لە نێویاندا هاوژین و خەزوورەکەی و دواتریش خۆی کوشت.
بەپێی میدیای خۆجێیی، دوو کەس بە ناوەکانی فەواز فەتحی بەسراویی 44 ساڵ و کامیران ئیبراهیم بەسراویی 37 ساڵ، دوای برینداربوونیان، بە رێگەی بەرەو نەخۆشخانەوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، کامیران ئیبراهیم بەسراوی تەقەی لە کەسوکاری هاوژینەکەی کردبوو، لە ئەنجامدا فەواز بەسراوی کوشتووە، کە دەکاتە کوڕە خەزووری. هەروەها خەزوور، هاوژین و برازایەکی هاوژینەکەی بریندارکردووە.
بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەمەل و تەندروستییان جێگیرە.
وردەکارییەکانی کێشە کۆمەڵایەتییەکە نازانرێن؛ کامیران دوای تەقەکردن لە ماڵباتی هاوژینەکەی، خۆشی کوشتووە. هێزە ئەمنییەکانی کۆبانێش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ