بەهۆی تەقینی گازەوە لە چۆمان دوو کەس برینداربوون

18-08-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی تەقینی گازەوە لە فڕنێکی سەموون لە قەزای چۆمان دوو کەس برینداربوون و یەکێکیان برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراوە.

شەوی پێنجشەممە، 17-8-2023، رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 4:45ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕنێکی سەموون لە قەزای چۆمان تەقینەوەیەک روویدا و دواتر تیمەکانی ئێمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت تەقینەوەکە بەهۆی تەقینی گازەوە بووە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون."
 
رائید رەوەند مەغدید گوتی، "یەکێک لە بریندارەکان تەمەنی 18 ساڵە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە لە شاری سۆران کراوە. بریندارەکەی دیکەش برینەکەی سووکە و تەمەنی 25 ساڵە و، لە نەخۆشخانەی قەزای چۆمانە".
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوای لە هاونیشتمانییان کرد کە لەکاتی بەکارهێنانی گازدا بەئاگاییەوە بەکاریبهێنن بەتایبەت لەکاتی هەستکردن بە لێچوون لە گاز تیمەکانیان ئاگادار بکەنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان