کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان بەفر ببارێ

17-09-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی تورکیا دەڵێت، پلەی گەرما 5 بۆ 10 پلە دادەبەزێ و پێشبینی دەکرێ لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگایەکی باکووری کوردستان و سێ پارێزگای تورکیا بەفر ببارێ.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی تورکیا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بڵاوکراوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوول لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان پلەی گەرما دادەبەزێ و پێشبینی دەکرێ لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستانیش بەفر ببارێ. 
 
هەمان پێشبینی بۆ پارێزگاکانی ریزە، ترابزۆن و گیرەسونی تورکیاش هەیە.
 
کەشناسیی تورکیا باس لەوە دەکات، هەمان کەش رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێ و لەو شوێنانەی بەرزییان لە دوو هەزار مەتر زیاترە، پێشبینی بارینی بەفریان تێدا دەکرێ.
 
کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانی بەخوڕیشی لە هەندێک شوێن داوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.