رووداو دیجیتاڵ
792 پێشمەرگە دوای 9 مانگ راهێنان بە پلەی ئەفسەر دەردەچن. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەرچوونیان ئامادەیە.
رێوڕەسمی دەرچوونی پێشمەرگەکانی کۆلێژی سەربازیی دووەمی زاخۆ، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17-10-2024) بە ئامادەبوونی کەسوکاریان و فەرماندەکانی پێشمەرگە لە زاخۆ سازدەکرێت.
ئەمە 29ـەیەمین خولی دەرچوونە لە کۆلێژی سەربازیی دووەمی زاخۆ بەڕێوەبچێت.
پیاوێکی بەتەمەن لەنێو ئامادەبووانەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "ئەمڕۆ کوڕەکەم و هاوڕێکانی بە پلەی ملازم دەردەچن، زۆر دڵخۆشم. کوڕەکەم پێش تەواوکردنی کۆلێژی سەربازیی زاخۆ، لە کۆلێژ بەشی کۆمپیوتەری خوێندووە."
لەو 792 پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ دەردەچن، 50ـیان کچن کە پێش ئەوەی کۆلێژی سەربازی تەواو بکەن، خوێندنی ئامادەیی یان زانکۆیان تەواو کردووە.
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ