رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئێلیهـ ـی باکووری کوردستان، ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە، بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و 14 کەسیش بەهۆی دووکەڵەوە ژەهراوی بوون.
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە، 16ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی کاردەلەن روویدا.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی، دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ كرد.
لە ئەنجامی ئاگرەکە، کە تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، کەسێکی تەمەن 77 ساڵ بە ناوی عەبدولمەناف گۆرنو گیانی لەدەست دا.
بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکە 14 کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گواسترانەوە نەخۆشخانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ