سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پێویستە تورکیا بچێتە نێو پرۆسەیەکی ئاشتیی هەمیشەییەوە

17-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا دەڵێ، ئەمجارە سەردەکەون و ئاشتی باڵادەست دەبێت. 
 
نوعمان کورتوڵموش کە رۆژی هەینی، 17 ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە سەرۆکایەتیی شاندێكی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستان کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی دیجلە گوتارێکی پێشکەش کرد. 
 
کورتوڵموش، ئاماژەی بەوەدا، پێویستە تورکیا ئیدی بچێتە نێو پرۆسەیەکی ئاشتیی هەمیشەییەوە. 
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتی: "تورکیا نیوەی سەدەی رابردووی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە بەسەر بردووە و لەو پرۆسەیەدا تورکیا لانیکەم دوو تریلیۆن دۆلاری لەدەستداوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمانە لەدوای خۆمان جێبهێڵین".
 
سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری، نوعمان کورتوڵموش جەختی لەوە کردەوە کە "ئەمجارە پرۆسەکە سەردەکەوێ، ئاشتی، ئارامی و برایەتی باڵادەست دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە