رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێی گرتووەتەوە و لە گوندە سنوورییەکانی چاڵدران و سەڵماس و ناوچەی کوتوولی خۆی لە شەوی رابردووەوە بەفر دەبارێت.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، بەفربارین چەندین گوندی سەر بە شارەکانی چاڵدران و سەڵماس و ناوچەی کوتوولی خۆی و بەرزاییەکانی ناوچەی مەرگەوەڕی گرتووەتەوە.
لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش باران دەبارێت. لە بەرزاییەکانی شاهۆ لە پارێزگای کرماشانیش بەفر باریوە.
بەپێی پێشبینی کەشناسی، بارینی باران و بەفر لە بەرزاییەکان لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
هاوکات، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران و سەرما و سۆڵە پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، لە پارێزگاکانی قەرس، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان، وان، ئاگری مووش و بەدلیس بەفرباریوە.
ئێرە گوندی مەخموورە لە شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بەفربارین دیمەنێکی جوانتری بە سرووشتی گوندەکە بەخشیوە pic.twitter.com/NWv9X8AXZZ
— Rudaw (@Rudawkurdish) November 17, 2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ