لە باکووری کوردستان کچێک بەهۆی نامەیەکەوە لەنێو ئۆتۆمبێل خۆی هەڵدایە خوارەوە

18-01-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان کچێک لەکاتی ژوانی لەگەڵ خۆشەویستەکەی و باس و خواسی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، لەلایەن کەسێکەوە نامەیەکی بۆ دێت و تێیدا بە "ژنەکەم" بانگیکردووە، بەهۆی لێکەوتەکانی ئەو نامەیەوە کچەکە لە ئۆتۆمبێل خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.
 
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 17-1-2024 لە شارۆچکەی یاقوتیەی سەر بە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان روویدا. حومەیرا چ و عەبدولڕەحمان ئۆ کە خۆشەویستی یەکدین، چوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی جەوێک بگۆڕن و پلان بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دابنێن.
 
حومەیرا و عەبدولڕەحمان تەمەنیان 28 ساڵە و ماوەی سێ مانگە خۆشەویستی یەکدین و پلانیان وابوو لەم ماوەیەدا ژیانی هاوژینی پێکبهێنن، بەڵام نامەیەک سەرلەبەری پرۆسەکەی هەڵوەشاندەوە.
 
لەوکاتەدا کە بەیەکەوە بوون، نامەیەک بۆ حومەیرا دێت کە وشەی "ژنەکەم"ـی تێدا بووە. عەبدولڕەحمان بەمە تووڕە دەبێت و پەیوەندی بەو کەسەوە دەکات کە نامەکەی ناردووە و دڵنیا دەبێتەوە کە ئەو کەسەی نامەکەی ناردووە، کوڕە.
 
عوبدولڕەحمان بە پۆلیسی گوتووە، "دوای ئەوەی دڵنیا بوومەوە کوڕێک نامەی بۆ دەستگیرانەکەم ناردووە و بە "ژنەکەم" بانگی دەکات، بە حومەیرام گوت کە هەموو شتێک بۆ دایک و باوکی باسدەکەم، حومەیرا ترسا بەڵام پێموانەبوو کارێکی وەها بکات. ئەو لەناکاو دەرگای ئۆتۆمبیلەکەی کردەوە و خۆی هەڵدایە خوارەوە".
 
حومەیرا بە سەختی بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەگوتەی پزیشکان، ژیانی لە مەترسیدایە. هەروەها عەبدولڕەحمان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و گوتەی لێوەرگیرا. تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە راست و دروستیی رووداوەکە کردووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.