سەرچاوەیەک لە هەسەدە بۆ رووداو: مەزڵووم عەبدی لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆدەبێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
وێنەیەکی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع
وێنەیەکی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە هەسەدە بە رووداوی گوت: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەڕێگەیە بەرەو دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک لەنێو هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، بە رووداوی گوت: "لە کۆبوونەوەکە مەزڵووم عەبدی بە تەنیا نییە، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا لە سووریا لەگەڵی دا بەشدارە."
 
ئەم کۆبوونەوەیە دوای زنجیرە کۆبوونەوەکانی دوێنێی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدەیە کە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی، تۆمباراک دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی دێر حافر، دێرەزوور، مەسکەنە و ناوچەکانی دیکە دێت. 
 
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە لە هەسەدە باسی دۆخی ئێستای ناوچەکەی کرد و رایگەیاند: "سوپای عەرەبیی سووریا دەبابەی هێناوەتە ئەوبەری فورات و تۆپبارانی رەققە دەکات."

 

Image
لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووری، شەڕڤانێکی هەسەدە بە رووداوی گوت: "لە بەنداوی تشرین سێ هێرشمان تێکشکاندوون، لە فوراتیش بە درۆنی برووسک لە چەکدارەکان دەدەین و بەرگری دەکەین."
 
مەزڵووم عەبدی بە میدیای نزیک لە هەسەدەی راگەیاندووە: "سەرەڕای هێرشەکان، بەردەوامین لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی و راگرتنی شەڕ."
 
دوو رۆژە گرژییەکانی نێوان سوپای عەرەبیی سووریا و هەسەدە دەستیانپێکردووە، هەرچەندە فەرماندەی گشتیی هەسەدە گوتی کە لە دێر حافر و مەسکەنە هێزەکانیان دەکشێننەوە، بەڵام بەبێ رێککەوتنی پێشوەختە لە دێرەزووریش سوپا هێرشی کردەسەر شەڕڤانان.
 

May be an image of ‎one or more people and ‎text that says "‎مه‌زلّووم عهبدى لهریگهه بو ديمه_شق و له_گَه‌ل ئه_حمهد شه‌رع کودہ ـودبيتووه سهرچاوه_یه‌ی له ههسهده وبو بو رووداو R H DIGITAL‎"‎‎

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کەشوهەوای ئەم ساڵی سلێمانی. وێنە: حەیدەر عومەر - رووداو

پێشبینییەکان؛ بەفر و باران و سەرمای تووند هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە نیوەڕۆی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سێشەممە و چوارشەممەش بەهۆی سەرماوە بەستنی شەقام دروست دەبێت. کەشناسێک پێشبینی دەکات، نزمترین پلەی گەرما لەم هەفتەیەدا تۆمار بکرێت، کە پێشبینی دەکرێت 15 پلە ژێر سفر بێت