رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 242 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەهای 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 150 هەزار دینار دابەزی.
ئەمڕۆ (دووشەممە، 18-3-2024) حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوت: "بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی کڕین بە 149هەزار و 600 دینارە و فرۆشتن بە 149هەزار و 700 دینارە."
بە پشتبەستن بە زیاد خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، حاجی سابیر باواجی پێشبینی دەکات تاوەکو جەژنی رەمەزان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 242 ملیۆن و 670 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە. لەو بڕە، 221 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 20 ملیۆن و 820 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەخت بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا لە هەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمریکی بە 150 هەزار بۆ 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ