پۆلیسی سلێمانی: پێنج کەس لەسەر دزینی 42 سەرە مەنهۆڵ دەستگیرکران

18-08-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پۆلیسی قەزای دەربەندیخان پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی 42 سەرە مەنهۆڵ و ماتۆڕی ئاو و موەلیدەی کارەبایی. دەستگیرکراوەکان سێ کورد و دوو عەرەبن، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، "لەناو سەنتەری شاری سلێمانی ئەو بابەتە کەمە و لە حاڵەت تێناپەڕێت."
 
رۆژی هەینی، 18-8-2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ئەو دەستگیرکراوانەوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، " لە لایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لە سنوری قەزای دەربەندیخان سەری مەنهۆڵیان دزیبوو."
 
دەستگیرکردنی ئەو پێنج تۆمەتبارە دوای ئەوە هات، کە نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی قەزای دەرەبەندیخان، سكاڵای لەسەر دزینی چەندین سەرە مەنهۆڵ لە سنووری قەزاكە تۆمار کرد.
 
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە تۆمەتبارن بەدزینی نزیكەی 42 سەری مەنهۆڵ و دزینی ماتۆڕی ئاو و مووەلیدەی كارەبایی."
 
بەپێی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکراوەکان ئەمانەن: (ب. هـ. ك) (ج. س. م) کە عەرەبن، (ش. ل. س)، (ش. ل. س) و (ع. ع. ر)یش کە كوردن.
 
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو دەستگیرکراوانە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
رۆژی هەینی، 18-8-2023، زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، لەبارەی دزینی سەرە مەنهۆڵەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو بابەتە لەناو سەنتەری شاری سلێمانی نەبووەتە دیاردە و حاڵەتەکان زۆر کەمن، بەڵام بە گشتی ئەوانەی سەرە مەنهۆڵ دەدزن بۆ توانەوەیانە بۆ ئەوەی دواتر بیفرۆشن."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.