رووداو دیجیتاڵ
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەفتەیەکدا پلەکانی گەرما لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان بە کەرکووکیشەوە سێ پلە دابەزیون، ئەگەری هەیە سبەی شەممەش لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر بارانببارێت، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، "تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە پلەکانی گەرما لەدابەزین و بەرزبوونەوەدا دەبێت و مانگی داهاتوو جێگیر دەبێت."
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەبارەی پێشبینییەکانەوە کەشوهەوای رۆژی شەممە، 19-8-2023، بڵاوکردەوە، کە تێیدا بەراورد بە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 12-8-2023 پلەکانی گەرما بەلانیکەمەوە سێ پلە دادەبەزن، جگە لەوەی ئەگەری بارانبارینیش لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینى، 18-8-2023 و رۆژی شەممە، 19-8-2023 ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو بێت، ئێوارەى رۆژى شەممە بەهۆی چڕبوونەوەى هەورەکان لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە هەیە."
بۆ رۆژی شەممە، 19-8-2023، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت؛ خێراى با لە سەرخۆ - مامناوەند لە 15 –بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
پلەکانی گەرمای شار و ناوچەکان بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 43 پلە
سلێمانی: 41 پلە
دهۆک: 43 پلە
کەرکوک: 45 پلە
هەڵەبجە:43 پلە
زاخۆ: 44 پلە
حاجی ئۆمەران: 31 پلە
سۆران: 38 پلە
گەرمیان: 46 پلە
پلەکانی گەرما لە رۆژی شەممەی رابردوو 12-8-2023 پلەکانی گەرما بەمشێوەیە بوو:
هەولێر: 46 پلە
سلێمانی: 44 پلە
دهۆک: 45 پلە
کەرکوک: 48 پلە
هەڵەبجە: 46 پلە
زاخۆ: 46 پلە
حاجی ئۆمەران: 34 پلە
گەرمیان: 49 پلە
رۆژی هەینی، 18-8-2023، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لەبارەی گۆرانی پلەکانی گەرماوە بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەم چەند رۆژەی ئەم مانگە و تاوەکو کۆتایی مانگ پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و بەرزدەبێتەوە و نزم دەبێتەوە، بەڵام ئیدی لەسەرەتاکانی مانگی رابردوو جێگیر دەبێت و بەرەو نزمبوونەوەی زیاتر دەڕوات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ