رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری سووتاندنی چیای گۆیژە لە سلێمانی رادەگەیەنێت.
رۆژی یەکشەممە، 18ـی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، توانیان (سێ) تۆمەتبار دەستگیربکەن."
دەشڵێت، ئەوانە تۆمەتبارن بە سووتاندنی "درەخت، پووش و پاوان و تێکدانی بەشێک لە ژینگە و سروشتی جوانی گۆیژە" لە 30ـی تەممووزی 2024.
هاوکات، ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتباران بەپێی مادەی(342) لە یاسای سزادان راگیراون و رووبەڕووی یاسا کرانەوە.
لە مانگی رابردوودا دوو جار ئاگر لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دۆنم زەوی سووتان کە ماوەیەکی زۆر بوو داریان تێدا لێدرابوو تاوەکو شاخەکە بە سەوزی بمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ