رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، وڵاتەکەی پشتیوانیی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی گەشەسەندووتر بۆ هەمووان.
کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە کۆبوونەوەی شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکی لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەشدار بوو. کۆبوونەوەکە رۆژی سێشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا.
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2022 بوو تایبەت بوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆنسووڵخانەکە: "بەشداربووان بە بەرەوپێشچوونەکانی چاکسازیی پێشمەرگەدا چوونەوە و لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو رێککەوتن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی یاداشتەکە بە ئامانجی دروستکردنی ھێزێکی سەربازیی پیشەیی و یەکگرتوو".
باس لەوەش کراوە، ھەردوو لا دووبارە جەختیان لەسەر پابەندبوونیان کردەوە بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگە دا و "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیریی ھەرێمی کوردستان دەکات کە ناوچەیەکی سەلامەت و پارێزراو و گەشەسەندووتر دروست دەکەن بۆ ھەمووان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ