رووداو دیجیتاڵ
محەممەد بە بەرچاوییەوە دوو خوشکی لە ئان و ساتێکدا لە گۆمێکی ئاودا لە ناحیەی دارەشەکرانی سەر بە هەولێر خنکان و نەیتوانی رزگاریان بکات.
کەسوکاری کچەکان باسی رووداوەکە دەکەن. جەواد نیاز، باپیری کچەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "منداڵ بوون و لەوێ خەریکی یاریکردن بوون، یەکێکیان دەبدەبەی لێکەوتووەتەوە ناو ئاوەکە و گەورەکەشیان چووە دەریبێنێت و هەردووکیان خنکاون."
ئاینازی هەشت ساڵ و بەسۆزی پێنج ساڵان لە گۆمێک خنکاون، گۆمەکە پاشماوە رووباری بەستۆرەی کۆنە و پاشماوەی ماڵانی تێدا کۆبووەتەوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە منداڵەکانی دەرهێناوەتەوە باسی رووداوەکە دەکات.
محەممەد عوسمان، شایەتحاڵ دەڵێت "من لە دوورەوە بینیم کە یارییان دەکرد و منداڵەکانیش زۆر بوون، لە ماوەی کەمتر لە دە خولەکدا هەردووکیان خنکان. ماوەی نێوان یاریکردن و خنکانیان تەنیا 10 بۆ 15 خولەک بوو."
خەڵکی گوند و کەسوکاری ئایناز و بەسۆزی خەمبارن، بەڵام داخی لەدەستدانیان رەنگبێ لەسەر دڵی محەممەد ئەبەدیتر لە هەمووان بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ