رێژەی دەنگدان لە پردێ سەروو 65٪ بووە

18-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دانیشتووانی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە هەشت بنکەی دەنگدان چوونە سەر سندووقەکان و بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن سەروو 65٪ بووە.
 
رۆژی دووشەممە، 18ـی کانوونی یەکەم، بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو لە پردێ گوتی، لە شارۆچکەی پردێ زیاتر لە 34 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەبوو و لەو ژمارەیە 22 هەزار و 100 دەنگیان داوە و رێژەی 65٪ زیاترە. 
 
لە پردێ هەشت وێستگەی دەنگدان هەبوون کە ئەنجامە بەراییەکان لە شەش بنکەی دەنگدان بەم شێوەیە بووە:
 
- لە قوتابخانەی عومەر موختار، دوو هەزار 132 دەنگ دراوە
- لە قوتابخانەی شەهیدلەر، هەزار و 607 دەنگ دراوە
- لە قوتابخانەی بێخاڵ، دوو هەزار و پێنج دەنگ دراوە
- لە قوتابخانەی ئاڵتون کۆپری، هەزار و 707 دەنگ دراوە
- لە قوتابخانەی دیلان، دوو هەزار و 65 دەنگ دراوە
- لە قوتابخانەی ئاڵتوون سوو هەزار و 537 دەنگ دراوە
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە