رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردوو 10 هەزار و 27 سەرپێچی بۆ سەر کارەبای زیرەک و ئاسایی هەبووە، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو ملیار و 700 ملیۆن دینار زیان بە تۆڕەکانی کارەبا گەیشتووە. دەشڵێت، لەسەر ئەو سەرپێچیانە هەشت هەزار و 612 کەس سزادراون.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 5 هەزار و 142 سەرپێچی بۆ سەر تۆڕی زیرەکی کارەبا و 4 هەزار و 885 سەرپێچی بۆ سەر کارەبای ئاسایی "نیشتمانی" کراوە. ئەوانەی سەرپێچییان کردووە بە بڕی 705 ملیۆن و 725 هەزار دینار سزادراون، بەهۆی سەرپێچییەکانیشەوە حەوت کەس رەوانەی دادگە کراون.
ئالان ئەرکان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن جیاوازن و جۆری سەرپێچییەکان و پێبژاردنەکانیش دەگۆڕێت.
بەگوتەی ئالان ئەرکان، "هەندێک کەس کارەبای پێوەری زیرەک لێدەکەنەوە و راستەوخۆ بەبێ پێوەری زیرەک کارەبا دەبەستن، هەرچی کارەبای ئاسایی نیشتمانییە بە نموونە پێوەری کارەبا نابەستن یان نییانە یان کارەبای نیشتمانی بە بڕی زۆر دەبەن."
سەرپێچییەکان بۆ سەر پێوەری زیرەک لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
-هەولێر: 10
-دهۆک: 738
-سلێمانی: 2995
-گەرمیان: 200
-هەڵەبجە: 30
-راپەڕین: 0
-زاخۆ: 526
-سۆران: 643
-کۆی گشتی: 5142
سەرپێچییەکان بۆ سەر کارەبای ئاسایی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
-هەولێر: 1999
-دهۆک 739
-سلێمانی: 854
-گەرمیان: 19
-هەڵەبجە: 83
-راپەڕین: 902
-زاخۆ: 256
-سۆران 33
-کۆی گشتی 4885
-ژمارەی سزادراوان:
-هەولێر: 1335
-دهۆک: 1477
-سلێمانی: 3425
-گەرمیان: 89
-هەڵەبجە: 113
-راپەڕین: 902
-زاخۆ: 783
-سۆران: 488
-کۆی گشتی: 8612
- ئەو سزایەی بۆ سەرپێچیکاران بڕاوەتەوە:
-هەولێر: 103,141,000 دینار
-دهۆک: 135،480،000 دینار
-سلێمانی: 225،525،000 دینار
-گەرمیان: 1،560،000 دینار
-هەڵەبجە: 8،759،000 دینار
-راپەڕین: 72،679،000 دینار
-زاخۆ: 63،160،000 دینار
-سۆران: 95،421،050 دینار
-کۆی گشتی: 705،725،050 دینار
-بڕی زیانی خەمڵێندراو کە بەهۆی سەرپێچییەکان بەر کارەبای نیشتمانی کەوتووە:
-هەولێر: 1,147,872,563 دینار
-دهۆک: 343،818،323 دینار
-سلێمانی: 780،284،174 دینار
-گەرمیان: 10،616،000 دینار
-هەڵەبجە: 942،000 دینار
-راپەڕین: 106،469،545 دینار
-زاخۆ: 203،813،750 دینار
-سۆران: 113،452،618 دینار
-کۆی گشتی: 2،707،268،973 دینار
-ئەو دۆسیانەی رەوانەی دادگە کراون:
-هەولێر: 5
-گەرمیان: 2
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ