رووداو دیجیتاڵ
بەپێی کەشناسیی تورکیا، لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان پێشبینیی بەفربارین، زریان و لێزمەباران دەکرێت. لە چەند ناوچەیەکی تورکیاش با و زریان هەڵدەکات.
رۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، پێشنینی دەکرێت لە پارێزگاکانی ئامەد، دیلۆک، مێردین، جۆلەمێرگ، سێرت، شرنەخ، بەدلیس، مەڵەتی، ئەرزەڕۆم، قەرس، وان و ئێڵهی باکووری کوردستان بەفرێکی زۆر ببارێت و پلەی گەرما 4 بۆ 6 پلە دەبێت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت، هەر ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی تورکیا بەفر ببارێت و با و زریان هەڵبکات.
داوا لە هاووڵاتییان کراوە لەبەر شەختە، بەفر و کڕێوە و رنوو هۆشیار بن.
بەهۆی رەوشی نالەباری کەشوهەواوە لە پارێزگاکانی خارپێت و شرنەخ لە دایەنگە، ناوەندەکانی فێرکاریی تایبەت و خولەکاندا پشووی فەرمی راگەیێندرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگاکان، ئەمڕۆ لە پارێزگای خارپێت لە ناوەندی شار و لە پارێزگای شرنەخ لە ناوەندی شار و لە شارۆچکەکانی ئەلکە و قلەبان، دەوام لە دایەنگە، ناوەندەکانی راهێنان و پەروەردەی تایبەت، سەنتەرەکانی چاودێریی رۆژانە و خولەکاندا راگیراوە کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و موفتییەتی پارێزگان یان لەژێر چاودێریی ئەواندان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ