مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت. بڕیارە مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهان کۆببێتەوە.
 
رۆژی دووشەممە (19-1-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس کە لە 19 تاوەکو 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و تێیدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
 
هەروەها سەرۆکی حکومەت باس لە چاکسازییەکان لە کەرتە جیاوازەکان دەکات، بە ئامانجی راکێشانی وەبەرهێنان و بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان.
 
دەقی راگەیێندراوەکە:
 
ئەمڕۆ دووشەممە 1/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس کە رۆژانی 19 - 23/ 1 بەڕێوەدەچێت.
 
سەرۆکی حکومەت زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهانی دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
 
هەروەها باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان

مانگی سووری کورد لە حەسەکە: خەڵکی سڤیل پێویستیان بە دەرمان و خواردنە

بەرپرسی نووسینگەی مانگی سووری کورد لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، "بانگەواز لە هەموو خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەم بێن خوێن بە نەخۆش و نەخۆشخانەکانمان ببەخشن." هاوکات داوای هاریکاریی مرۆیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات