لە سنووری قامشلۆ بەهۆی کێشەی بیرە نەوتێکەوە 2 کەس کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان دوو بنەماڵەی هۆزی "شەممار" لە ناحیەی تەل کۆچەر لە گوندەواری قامشلۆ، دوو کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون. هۆکاری شەڕەکەش بۆ کێشەیەکی کۆن لەسەر بیرێکی نەوت لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە.
 
عەلی شەمار، کە یەکێکە لە دانیشتووانی ناوچەکە بە میدیای راگەیاندووە، سەرەتا ناکۆکییەکە لەسەر خاوەندارێتی یان مافی وەبەرهێنان لە بیرێکی نەوت لە دەوروبەری ناحیەکە دەستی پێکردووە، پاشان کێشەکە پەرەی سەندووە و چەکی تێدا بەکارهێنراوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی چواری دیکە.
 
بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بیرە نەوتەکە لە ناوچەیەکی "بێلایەن" دەکەوێتە نێوان ئەو شوێنانەی کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریای لێ جێگیرن و ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری لێیە؛ ئەمەش وایکردووە ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی راستەوخۆی هیچ لایەنێکی ئەمنیدا نەبێت و کێشەکە گەورەتر ببێت.
 
ئەو دوو کەسەی لە شەڕەکەدا کوژراون ناویان (مانع سەرحان زەوبەعی شەمار) و (هەیکەل رەکاد سەنعووسی)یە، هەر چوار بریندارەکەش کە خزم و کەسی کوژراوەکانن، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
ناحیەی تەل کۆچەر، سەر بە قەزای دێریکە لە پارێزگای حەسەکە و دەکەوێتە سەر سنووری سووریا و عێراق؛ نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە دێریک و 90 کیلۆمەتر لە شاری قامشلۆوە دوورە. 
 
لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە چوارچێوەی بڵاوەپێکردنەوەی هێز و رێکخستنە ئەمنییە نوێیەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، حکومەتی کاتیی سووریا هێزی بردووەتە ناوەندی ناحیەکە و بەشێکی زۆری گوندەکانی دەوروبەری.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناسر رەزازی و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی. وێنەکە لە هەژماری فەرمی پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە

ناسر رەزازی: پێویستە 'کۆڕی زانیاری' بۆ پاراستنی زمانی کوردی دروست بکرێ

هونەرمەندی بەناوبانگی کورد ناسر رەزازی دەڵێ، سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەک کەموکوڕی، زمانی کوردی لە ئاستی زمانە جیهانییەکاندایە. پارێزگاری سلێمانیش دەڵێ، بۆ پەرەپێدانی زیاتر، پێویستە زمانەکە بخرێتە نێو ژیریی دەستکردەوە و بەکاربهێنرێت.