لە چەند گەڕەکێکی شاری دهۆک لافاو تاوەکو سەربانی ماڵان بەرزبووەتەوە

19-03-2024
لافاو لە دهۆک
لافاو لە دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گەڕەکی سەرهەڵدانی شاری دهۆک، لافاو چووەتە نێو ماڵان و لە بەشێک لە کۆڵانەکان لافاو تاوەکو سەربانی ماڵەکان بەرزبووەتەوە، تیمەکانی فریاکەوتنیش بە شۆفڵ خەڵک لەنێو ماڵەکانەوە رزگار دەکەن.
 
گەڕەکەکە لە نزیک رووباری هیشکەڕۆیە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، ئاوی رووبارەکە بەرزبووەتەوە و چووەتە نێو گەڕەکی سەرهەڵدان و ئاو چووەتە نێو ماڵانەوە.
 
موختاری کۆمەڵگەی بەڕۆژکێ بە رووداوی راگەیاند؛ "تاوەکو ئێستا لەم گەڕەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لە کۆمەڵگەی نزارکێش چوار کەس کەوتنە نێو لافاوەوە، هێزە ئەمنییەکان دوو کەسیان رزگارکرد."
 
کۆمەڵگەی بەڕۆژکێ نزیکەی 300 مەتر لە رووباری هیشکەڕۆ دوورە، بەڵام بە درێژایی 15 کیلۆمەتر هەر ماڵ و گەڕەکێک لە نزیک رووبارەکە بوون، کەوتوونەتە بەر لافاو و وەکو موختاری کۆمەڵگەی بەڕۆژکێ ئاماژەی پێدەدات؛ "لە کاژێر 08:30 بەیانییەوە لافاو لەو گەڕەکانە هەیە و زیانێکی زۆری بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان گەیاندووە".
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان سەرجەمیان بەنێو ئەو گەڕەکانەدا بڵاوبوونەتەوە کە کەوتوونەتە ژێر لافاوەوە، لە کۆمەڵگەی بەڕۆژکێ بە دوو شۆفڵ هاووڵاتییان لەو ماڵانە دەهێننە دەرەوە کە کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.
 
هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە کەوتە بەر لافاوەوە و بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژى پۆلیسى بەرگریى شارستانیى دهۆک بە رووداوی راگەیاند؛ "ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە ئاو بردوویەتی، توانیمان دوو لە سەرنشینەکان رزگاربکەین و دوو کەسەکەی دیکەش گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێنن".
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان