سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لەم جەژنەدا بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئێمە بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناخە سەختەش تێدەپەڕێنێت. هیوادارم جەژنی خێر و به‌خته‌وه‌ری بێت بۆ هەموو لایەک.
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-3-2026 بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
 
روو بە هاونیشتمانییان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: جەژنتان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.
 
"بە مانا و پەیامە بەرزەکانی ئەم جەژنە لە لێبوردەیی، گەردنئازادی و ئاشتەوایی، بکەینە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەیی. لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیاريه‌تیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان"، بەشێکی دیکەی پەیامەکەیەتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەعدی پیرە بۆ رووداو: راکێشانی عێراق بۆ ناو جەنگ نابەرپرسانەیە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێ و جەنگەکان کارێکی "نابەرپرسانەیە" و زیان بە بەرژەوەندییەکانی گەل دەگەیێنێت. جەختیش دەکاتەوە کە لە پرسی پاراستنی هەرێمی کوردستاندا، لایەنە سیاسییەکان و شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک یەک هەڵوێستن.