رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، "گەرمترین" پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان رایگەیاند، "بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم".
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە، "لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواكارم رۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.
لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفیرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.
مسعود بارزانی
30ـی ڕەمەزانی 1447ـی كۆچی
19ی ئاداری 2026ی زایینی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ