کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: لە نزیک سوورداش بە 12 درۆن هێرشمان کرایە سەر

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی سوورداش لە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، بە 12 درۆن هێرش کراوەتە سەر بارەگاکانیان.
 
ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە،19ـی ئاداری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "درۆنەکان نزیک بارەگاکانمان بوون، بەڵام زیانی گیانیمان نەبووە".
 
درۆنەکان نزیک کاژێر 12:00 ئاراستەی بارەگاکانی ئەو حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستان کراون لە هەرێمی کوردستان.
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان گوتی: "بەهۆی ئەوەی پێشتر ئامادەکاریمان دژی هێرشەکان کردووە، زیانی گیانیمان نەبووە، دەنا درۆنەکان هەموویان خۆتەقێن بوون".
 
بە گوتەی پەناهی، "بە ئەگەری زۆرەوە درۆنەکان لەنێوخۆی عێراقەوە رەوانە کراون نەوەکو ئێران، چونکە ئەو جۆرە درۆنانە بۆ ماوەیەکی کورت دەتوانن بفڕن."
 
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 390 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە، بەشێکی ئەو هێرشەکان دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون لە هەرێمی کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان؛ وێنە: ئەرشیڤ

هێرش کرایە سەر کێڵگەی پارس و ئێران بەڵێنی وەڵامدانەوە دەدات

شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی نایە بیستەمین رۆژ و ئەمریکا و ئیسرائیل لە رۆژی چوارشەممە و بەرەبەیانی پێنجشەممە هێرشەکانیان لەسەر دامەزراوەکانی گازی ئێران، بنکە مووشەکییەکان و هەروەها کردنە ئامانجی شوێنی مانەوەی بەرپرسانی ئێران چڕکردووەتەوە. سوپای ئیسرائیل شەوی چوارشەممە رایگەیاند، بۆ یەکەم جار ژمارەیەک ئامانج لە باکووری ئێران بۆردوومان کردن. هەروەها ئێران هێرشی 63 کردە سەر ئیسرائیل .