رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکەی سەرچناری سلێمانی هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
بەگوێرەی ئاسایش، تەقینەوەکە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ روویداوە و "هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن."
ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تەقییەوە و پەیامنێری رووداو دەڵێت، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک سووتاوە و دووانی دیکە زیانیان بەرکەوتووە.
پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتییە.
کەسێک لە نووسینگەی عەتا سەراوی بە رووداوی راگەیاند: "کاک عەتا و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون، دابەزیون لە چێشتخانەیەک نان بخۆن، دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیوەتەوە و زیانی گیانی بەر هیچ کەسێکیان نەکەوتووە.
ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە لە جۆری نیسان پاترۆڵە و یەکێکیش لەو ئۆتۆمبێلانەی زیانی بەرکەوتووە، پاسێکی گەشتیارییە و تابلۆی بەغدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ