رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م کاته سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه."
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاوکردەوە: "به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی رووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ره‌ئیسی ده‌که‌م."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "له خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین. له‌م کاته سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه."
ئێوارەی رۆژی شەممە، 19ـی ئایاری 2024، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەکاتی گەڕانەوەی لە کردنەوەی بەنداوێکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان لەسەر رووباری ئاراس، هێلیکۆپتەرەکەی لە ناوچەی وەرزەقان لە دارستانەکانی گیزمار دیار نەما.
لە کاژێر 15:30 ئێوارە بەکاتی هەولێر، گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران دەستیپێکردووە و بەهۆی چڕی ناوچەکە و تەمومژاویبوون و بارانبارینی چڕ تاوەکو ئێستا تیمەکان نەیانتوانیوە خۆیان بگەیەنن بە شوێنی رووداوەکە.
میدیای ئێرانی دەڵێت، هەریەکە لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار، حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوە و ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، پێشنوێژی حکومیی تەورێز و مالیک رەحمەتی، پارێزگاری شارەکە لەنێو ئەو هێلیکۆپتەرەدان کە تووشی رووداو بووە.
ئیبراهیم رەئیسیی تەمەن 63 ساڵ لە حوزەیرانی 2021ـەوە پۆستی سەرۆکی وڵاتەکەی گرتووەتەوە دەست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ