رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له شاندێكى باڵاى سەربازی و ئه‌منیی عێراق كرد و بە شاندەکەی راگەیاند، هیوادارە وەکو بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق سەیری پێشمەرگە بکرێت.
رۆژی يه‌كشه‌ممه 19ی حوزەیرانی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له شاندێكى باڵاى سەربازی و ئه‌منيى عێراق به سه‌رۆكايه‌تيى جه‌نه‌راڵ عه‌بدولئه‌مير ره‌شيد يارەڵڵا، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عێراق كرد كه له فه‌رمانده‌كانى هێزى زهوينى، ئاسمانى، پاسه‌وانى سنوور، پۆليسى فيدراڵى، هه‌واڵگرى، هه‌واڵگریی سه‌ربازى و ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كان و چه‌ند پله‌دارێكى ديكه‌ى سه‌ربازى و ئه‌منى پێكهاتبوو.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شانده سەربازی و ئەمنییەکەی عێراق پيرۆزباييان له گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووە و "هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ئه‌و فه‌رمانده و پله‌دارانه خواستووە كه له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تدا ده‌ستبه‌كار بوون."
شانده سەربازی و ئەمنییەکەی عێراق دووپاتیان کردووەتەوە، "سه‌ردانه‌كه‌يان به‌شێكه له به‌رنامه‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاماده‌ييان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نيشاندا."
لاى خۆيه‌وه سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ شاندەکەی دووپاتکردووەتەوە، "سه‌ردانه‌كه‌يان په‌يامێكى به‌هێزى پشتگيرى و هاوكارييه و هيواى خواست به چاوى هاوبه‌ش و وه‌كو به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى سه‌يرى پێشمه‌رگه بكرێت كه بۆ هه‌مان ئامانج كار ده‌كه‌ن، ئه‌ويش پاراستنى وڵات و ئارامى و سه‌قامگيرييه."
هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه جوگرافيايه‌كى سه‌ختیان هه‌يه و له ناوچه‌كانى سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو؛ تێيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و سوودوه‌رگرتن له پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كردووەتەوە بۆ بنه‌بڕكردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له شاندێكى باڵاى سەربازی و ئه‌منیی عێراق كرد و بە شاندەکەی راگەیاند، هیوادارە وەکو بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق سەیری پێشمەرگە بکرێت. pic.twitter.com/CpomH8z4nY
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 19, 2022
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ