رووداو دیجیتاڵ
دوو سەرچاوەی ئەمنی بە رووداویان راگەیاند، شەوی رابردوو هونەر رەشید ئاغا لە شاری هەولێر دەستگیرکراوە.
رۆژی پێنجشەممە، 07ـی ئایاری 2026، دوو سەرچاوە لە ئاسایش و پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند: "دوێنێ شەو لەلایەن هێزێکی پۆلیسەوە هونەر رەشید، ناسراو بە هونەری رەشید ئاغا، لە هەولێر دەستگیرکراوە".
بەپێی ئەو سەرچاوانەی رووداو، هونەر رەشید لە کافتریایەکی هەولێر دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکدا بووەتە شەڕیان و چەند کەسێکی دیکەش دەستگیرکراون.
شەوی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە گوایە هونەر رەشید ئاغا لەو شەڕەدا کوژراوە، بەڵام سەرچاوە ئەمنییەکان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و دەڵێن: "ناوبراو سەلامەتە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
رۆژی 6ـی حوزەیرانی 2023، دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لە دژی، هونەر رەشید لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە بەگوێرەی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرابوو، دوای ئازادبوونی، شەوی رابردوو دووبارە دەستگیرکرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ