رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی خارپێتی باکووری کوردستان لە تەمەنی 76 ساڵیدا بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە زانکۆکان کرد و دەڵێ، خوێندن تەمەن ناناسێت.
لە باکووری کوردستان و تورکیادا تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ دەستیپێکرد. ئەحمەد رەزا ئۆجال خەڵکی خارپێتی باکووری کوردستانە و پۆلیسی خانەنشینە. تەمەنی 76 ساڵە، بەڵام ناوی خۆی تۆمارکردووە و بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا دەکات.
ئۆجال دەڵێت؛ خوێندن تەمەنی نییە و هەموو کاتێک پێویستە مرۆڤ خۆی بە قوتابی بزانێت و ئامادەی فێربوون بێت.
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، لەکاتی پۆلیسیدا بەهۆی ئەوەی بڕوانامەی بەرزی نەبووە، هاورێکانی پلەیان بەرزکراوەتەوە بەڵام ئەو هەر لە شوینی خۆی ماوەتەوە. دەڵێ لە کاتی گەنجیدا کاتی زۆری بەفیڕۆداوە، هەر بۆیە ئێستا ئەم کارەی کردووە بۆ ئەوەی ببێتە وانەیەک بۆ خۆی و هاندانیک بۆ گەنجان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ