ناحیەی هەریر دەکرێتە قەزا

19-07-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ناحیەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێتە قەزا و بەمزووانە رێکارە ئیداری و یاساییەکانی دەستپێدەکات.
 
رۆژی چوارشەممە، 19-07-2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی هەریەکە لە پیرمام، عەنکاوە و قوشتەپە کرانە قەزا، بڕیاردرا ناحیەی هەریریش بکرێتە قەزا و بەمزووانەش رێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان دەستپێدەکات.
 
ئومێد خۆشناو گوتی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ بەقەزاکردنی ناحیەکەی دەرکردووە و بڕیارەکە بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانى زیاترە بە سنوورەکە.
 
رۆژی 04-10-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ناحیەی عەنکاوەیان لە شاری هەولێر کرد و سەرۆکی حکومەت، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راسپارد بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێتە قەزا.
 
هەروەها رۆژی 17-10-2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ناحیەی پیرمام بکرێتە قەزا.
 
25-10-2021 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 93ی خۆی ئەنجامدا بە تێکڕای دەنگ، هەردوو ناحیەکە بە فەرمی بوونە قەزا.
 
ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شەقڵاوەیە لە پارێزگای هەولێر، دانیشتووانەکەی زیاتر لە 22 هەزار کەسن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.