بکوژی کارمەندەکەی بەنزینخانەی شارۆچکەی شۆڕشی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

19-08-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن چەمچەماڵ رووداوی کوشتن
A+ A-

رووداو-چەمچەماڵ

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە بەنزینخانەیەکی شارۆچکەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک كوژرا و تۆمەتبارەکەیش رایکرد، ئەمڕۆ بکوژەکە دەستگیرکرا.

لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژەکەوە، ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: "پاش هەوڵ و ماندووبونێکی زۆری هێزەئەمنییەکانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و پۆلیسی چەمچەماڵ، پاش شەونخوونیەکی زۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە، دوای بەدواداچونێکی زۆر و گەیشتن بەسەرچاوەی دیاریکراو، دەستبەجێ لەگەڕەکی چەرمووسیتی سەر بەناحیەی شۆڕش توانرا لەکاژێر چواری بەیانی (سامان محمود ئەمین) کەسی تاوانبار بەکوشتنی (زانا کامیل) دەستگیر بکرێت". 

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی زانیاری زیاتر لەبارەی بکوژەکەوە ئاشکرادەکات و رایدەگەیێنێت: "تۆمەتبار تەمەنی هەژدەساڵە و دانیشتووی ناحیەی سمودی سەر بە قەزای کەلارە، بەمیوانی سەردانی چەمچەماڵی کردووە.  بەپێیی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەمەبەستی دزینی پارەکەی دەستی (کارمەندی بەنزینخانەکەی) کوشتووە کە بڕی 240 هەزار دینار بووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەدۆسیەکە بەردەوامە".

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ماتۆڕسكیلێك لە بەنزینخانەکە دەوەستێت بەبیانووی بەنزینتێكردن، دوای ئەوەی بەنزینەکەی بۆ تێدەکرێت، یەکسەر بە دەمانچە تەقە لە کارمەندی بەنزینخانەکە دەکات بەناوی زانا عوسمان كامیل و برینداری دەکات، گەنجەکە بە برینداری خۆی دەگەیێنێتە نێو ئۆفیسی بەنزینخانەکە، بکوژەکە خۆی دەگەیێنێتە لای و لەوێش تەقەی لێدەکاتەوە و پارەکانی دەبات و دەڕوات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".